هه‌وڵده‌درێت به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز جگه‌ری مریشك بهێنرێته‌ كوردستانه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2546‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن


لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، دەستگیرا بەسەر بارهەڵگرێكدا كە بەناوی باری شامپۆ و باینجان و جبسەوە، بڕی دوو تەن جگەری مریشكی باركردبوو، خاوەنەكەی بە نیازبوو هاوردەی بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانی بكات.


بەپێی راگەیاندراوێكی هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، كە وێنەیەكی بۆ دواڕۆژ نێردراوە، ئاماژە بەوەكراوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩، لەدەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، دەستگیرا بەسەر بارهەڵگرێكدا كە بەناوی باری شامپۆ و باینجان و جبسەوە، بڕی دوو تەن جگەری مریشكی باركردبوو، خاوەنەكەی بە نیازبوو هاوردەی ناو بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانی بكات.

ئەوەش خراوەتەڕوو: هاوردەكردنی جگەری مریشك قەدەغەیە و ڕۆژانە بە چەندین شێوە و ڕێگەی جیاواز هەوڵی هاوردەكردنی دەدرێت، بەڵام لەلایەن فەرمانبەران و كارمەندانی بەڕِێوەبەرایەتی گومرگ و ئاسایش و پۆلیسی گومرگ و هۆبەی پەیوەندییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاشكرادەكرێن و ڕێگرییان لێدەكرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

جەخت لەوەشكراوەتەوە: لە پای هەوڵە بەردەوامەكانمان بۆ ڕێگری لەكاری قاچاغچێتی و كاری دزێو، دڵنیایی تەواو دەدەینە هاووڵاتیان بەردەوامین لەپاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی خۆراك.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure