وەزارەتی دارایی لەبارەی ئۆتۆمبێله‌ حكومییه‌كانەوە بڕیارێک دەردەکات

هەواڵ / ئابوری :: 20/06/2019‌ :: 7300‌ جار بینراوە

تاگ :: حکومەت

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بڕیاریدا تاوه‌كو سیستمی نوێی ئه‌لیكترۆنی بۆ دابه‌شكردنی به‌نزین ئاماده‌ده‌كرێت، دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی بۆ ئۆتۆمبێله‌ حكومییه‌كان به‌شێوه‌ی پسووڵه‌ بێت.

به‌پێی نووسراوی ژماره‌ (6566) كه‌ (دوێنی 19ی حوزه‌یرانی 2019) ده‌رچووه‌و وێنه‌یه‌كی لای دواڕۆژه‌، بڕیاردراوه‌ تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ كار به‌ سیستمی كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت، شێوازی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی حكومی به‌ پسووڵه‌ بێت.

ئه‌و بڕیاره‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ پیشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم بڕیاریدابوو به‌ شێوه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنی به‌نزین دابه‌شبكات و هه‌ر فه‌رمانبه‌رو به‌رپرسێكیش پابه‌ند نه‌بێت، سوته‌مه‌نی بۆ دابین ناكرێت.

حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی 18 هه‌زار ئۆتۆمبێلی هه‌یه‌ كه‌ 500 ئۆتۆمبێلیش به‌هۆی خه‌رجی زۆریانه‌وه‌ به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ فرۆشراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشتر ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌لا بووه‌.

ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی:

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد









  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure