لەژێر فشاردا راکان جبوری بەکەفالەت ئازادکرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 338‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری


دوای ناچارکردنی دادوەرە کوردەکەی دادگای کەرکوک بەدەستبەرداربوونی دۆسێکە، راکان سەعید جبوری پارێزگاری کاتی کەرکوک بەکەفالەت ئازاد کرا.


سەرچاوەیەک لەدادگای کەرکوک بەدواڕۆژی راگەیاند "بەتۆمەتی بەهەدەردانی سامانی گشتی و لەسەر سکاڵای دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەکێتی، راکان جبوری بانگهێشتی دادگا کرا".


وتیشی: "پارێزگاری کاتی کەرکوک بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لەژوورەکەی عەبدولکەریم مەفرەجی سەرۆکی دادگا مایەوە ئامادە نەبوو بچێتە بەردەم دادوەری دەستپاکی لەدادگای کەرکوک، چونکە ناوبراو بڕیاریدابوو ماوەی هەفتەیەک تەوقیفی بکات تاوەکو لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن".


ئەوەشی خستەڕوو کە لەلایەن سەرۆکی دادگاوە فشارێکی زۆر کرایە سەر دادوەر سەباح مەجید تاوەکو بەکەفالەت ئازادی بکات، دوای رەتکردنەوەی داواکە لەژێر فشاردا ناچارکرا دەستبەرداری دۆسێکە ببێت و گواسترایەوە بۆ دادوەرێكی دیكە بەناوی عومەر لەپێکهاتەی تورکمان و دەستبەجێ بەکەفالەت ئازادیکردووە.

دادوەر سەباح مەجید لەپێکهاتەی کوردە و دادوەری دەستەی دەستپاکییە لەدادگای کەرکوک، پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ چەند کەسێکی سیاسی دەرکردووە لەوانە: سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، بەڕێوەبەری وەقفی سوننی و بەڕێوەبەری ئەکادیمی پۆلیسی کەرکوک.

پێداچوونەوە بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure