لەبارەی هاتنی دوو جۆر ئۆتۆمبێل بۆ هەرێم بڕیاری كۆتایی درا

هەواڵ / ئابوری :: 20/06/2019‌ :: 2009‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی هه‌رێم له‌باره‌ی هاورده‌كردنی هه‌ردوو جۆری ئۆتۆمبێلی ئه‌وروپی و بێ سه‌ره‌تا بڕیاری دا و دوا بەروار بۆ هاتنە ژوورەوەیان دیاریكرا.


به‌پێی نووسراوی ژماره‌ (10975) كه‌ (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ی حوزه‌یرانی 2019) ده‌رچووه ‌و وێنه‌یه‌كی لای دواڕۆژە، بڕیاردراوه‌ ماوه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی ئه‌وروپی و بێ سه‌ره‌تا تاوه‌كو 1ی ته‌مموزی 2019 بێت.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌، ئه‌مڕۆ دوا رۆژ ده‌بێت بۆ بڕینی وه‌سڵی گومرگی و هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كیش پێشتر كرابێت، ئه‌وا دوای ئه‌و بەروارە وه‌سڵی بۆ ناكرێت.

له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلی بیانی كه‌ هاورده‌ی هه‌رێم كراوه‌، نوسراوەكە ئاماژەی بەوەداوە "هیچ ماوه‌یه‌ك بۆ ئۆتۆمبێلی بیانیی كه‌ گه‌ڕابێته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و دواتر گه‌ڕابێتەوە بۆ  ناو خاكی هه‌رێم، هه‌ژمار ناكرێت به‌و مه‌رجه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ناو هه‌رێمی كوردستان بێت له‌كاتی تۆماركردن".

ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی گومرگی هه‌رێم:

پێداچوونەوە: ئارام غەفور

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure