قوباد تاڵه‌بانی بانگهێشتی وڵاتێک ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 20/06/2019‌ :: 1418‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

ساڵى داهاتوو حكومه‌تى ئه‌رمینیا كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌و سه‌رۆكى حكومه‌تی هه‌رێم (كاربەڕێكه‌ر) بۆ ئه‌و وڵاته‌ بانگهێشت ده‌كرێت.


(ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ى حوزه‌یرانى 2019) قوباد تاڵەبانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای دیپلۆماسی ئەرمینیا كۆبۆوه‌و تاووتوێى پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا لە بوارەكانی تەكنەلۆژیا و گواستنەوە و گەیاندن و خوێندنی باڵا كراوه‌.

سه‌میر هه‌ورامى، راوێژكارى قوباد تاڵه‌بانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: هراچیا پۆلادیان باڵیۆزی ئەرمینیا لە بەغدا پێڕاگەیاندووین كه‌ سەرەتای ساڵی داهاتوو وڵاتەكەی كۆنسڵخانە لەهەرێم كوردستان ده‌كاته‌وه‌ بۆ مەبەستی هەماهەنگیی زیاترو ئاڵوگۆڕیی ئەزموون بەتایبەتی له‌ بواری خوێندن و خوێندنی باڵا.

وتیشى: "لەكۆبوونەوەكەدا، شاندەكەی ئەرمینیا بە فەرمی بانگهێشتی قوباد تاڵەبانی-یان كرد بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئایتی كە بڕیارە لە مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ (2019) لە ئەرمینیا بەڕێوەدەچێت".

پێداچوونەوەو بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure