جیهان به‌كورتى: له‌ تێڵه‌نگانا پیاوێك به‌تۆمه‌تى ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر و كوشتنى كچێكى 9 مانگ ده‌ستگیرده‌كرێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 7180‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئیندیا توده‌ى – له‌ تێڵه‌نگانا پیاوێك به‌تۆمه‌تى ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر و كوشتنى كچێكى 9 مانگ ده‌ستگیرده‌كرێت
(رۆژى چوارشه‌ممه‌ 19ى حوزه‌یرانى 2019) پۆلیسى ویلایه‌تى تێڵه‌نگانا له‌ هیندستان ئاشكرایكرد: "ئه‌و پیاوه‌یان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ كچێكى ته‌مه‌ن 9 مانگى له‌ باخچه‌ى ماڵه‌وه‌ كاتێك له‌ته‌نیشت دایك و باوكییه‌وه‌ خه‌وتووه‌ رفاندووه‌ و دواتریش ده‌ستدرێژى كردووه‌ته‌سه‌رى و كوشتوویه‌تى".  

 

شاشه‌ نیوز - ترامپ له‌ یه‌كه‌م رۆژى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یدا 25 ملیۆن دۆلار كۆده‌كاته‌وه‌
پارتى كۆمارییه‌كان له‌ ئه‌مریكا ئاشكرایكرد: "دۆناڵد ترامپ ته‌نیا له‌ یه‌كه‌م رۆژى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى 2020دا، 20 ملیۆن دۆلارى له‌رێگه‌ى كۆمه‌كه‌وه‌ كۆكردووه‌ته‌وه‌".


ستارس ئینسایده‌ر – كێبڕكێى دۆناڵد ترامپ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى 2020
(رۆژى سێشه‌ممه‌ 18ى حوزه‌یرانى 2019) دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ كۆنفرانسێكیدا كه‌ 80 خوله‌كى خایاند له‌ شارى ئۆراڵاندۆ له‌ ویلایه‌تى فڵۆریدا له‌ ئه‌مریكا ئاشكرایكرد: "به‌فه‌رمى چووه‌ته‌ ناو هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى ئه‌مریكاوه‌ و جارێكیتر خۆى كاندید ده‌كاته‌وه‌ ده‌یه‌وێت ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك".


دۆچه‌ ڤێله‌ – ئه‌ڵمانیا: هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن له‌و سیاسییانه‌ ده‌كرێت كه‌ پشتیوانى په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن
(رۆژى چوارشه‌ممه‌ 19ى حوزه‌یرانى 2019) پۆلیسى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: "هێنرێت ریكه‌ر پارێزگارى كۆڵۆنیا هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنى له‌سه‌ره‌" ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت له‌ هه‌فته‌ى رابردوودا واڵته‌ر لوبك سیاسه‌تمه‌دارى ئه‌ڵمانى كوژرا و به‌رپرسانیش پێیانوایه‌ باڵى راستڕه‌وه‌ توندڕه‌وه‌كان ده‌ستیان له‌ كوشتنیدا هه‌بووبێت.


ره‌ئى ئه‌لیه‌وم – ئیندیپێنده‌نت: مورسى زیاتر له‌ 20 خوله‌ك به‌ر له‌ گیانله‌ده‌ستدانى به‌ بێهۆشى به‌جێهێڵراوه‌
به‌پێى سایتى ره‌ئى ئه‌لیه‌وم، سایتى ئیندیپێنده‌نتى بریتانى له‌سه‌ر مردنى مورسى راپۆرتێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا پۆلیسى میسڕ به‌ هۆكارى مردنى محه‌مه‌د مورسى سه‌رۆكى پێشووى میسڕ تۆمه‌تبارده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى مورسى له‌كاتى دادگایكردنیدا له‌ هۆڵى دادگا زیاتر له‌ 20 خوله‌ك بێهۆش كه‌وتووه‌ و كه‌س نه‌چووه‌ به‌لایدا و فریاگوزارى سه‌ره‌تایى خێرایان بۆنه‌كردووه‌، پێیانوایه‌ ئه‌گه‌ر فریاى بكه‌وتنایه‌ نه‌ده‌مرد.


ئیندیپێنده‌نت – جه‌نگى ئابوورى ترامپ: چین گومرگى سه‌ر ئه‌مریكا زیادده‌كات به‌ڵام هى وڵاته‌كانى تر كه‌مده‌كاته‌وه‌ 
به‌پێى شیكارییه‌ك كه‌ گرووپێك له‌ پسپۆڕانى بوارى ئابوورى كردوویانه‌، پێده‌چێت له‌ درێژه‌ى جه‌نگى ئابوورى نێوان ئیداره‌كه‌ى ترامپ و چین دا، چین گومرگى بازرگانى له‌سه‌ر كاڵاى هه‌نارده‌كراو بۆ ئه‌مریكا زیادبكات، به‌ڵام گومرگى بازرگانى بۆ وڵاتانى تر به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مبكاته‌وه‌.


حوڕیه‌ نێت – پنتاگۆن: موشه‌كى پاتریۆتى زیاتر له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند: "1000 سه‌ربازى دیكه‌ و كه‌تیبه‌یه‌ك مووشه‌كى پاتریۆت فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌ى سیخوڕى ره‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ین".


ئیندیپێنده‌نت – ژماره‌ى بێلانه‌كان له‌ له‌نده‌ن ژماره‌ى پێوانه‌یى تۆمارده‌كات به‌جۆرێك هه‌فته‌ى 100 كه‌س بێلانه‌ ده‌بن و ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان
به‌پێى هه‌واڵێكى سایتى ئیندیپێنده‌نتى بریتانى، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌خه‌ون و بێلانه‌ن له‌ شارى له‌نده‌نى پایته‌ختى بریتانیا زیادیكردووه‌ و ژماره‌ى پێوانه‌یى تۆماركردووه‌ به‌جۆرێك هه‌فتانه‌ 100 كه‌س بێلانه‌ ده‌بن و ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.


ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس – سیناتۆره‌كان ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتنێك بۆ ده‌نگدان به‌ راگرتنى فرۆشتنى چه‌ك به‌ سعودیه‌
(ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ى حوزه‌یرانى 2019) له‌ ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌یان بڕیار ده‌درێت كه‌ مه‌به‌ست لێیان راگرتنى فرۆشتنى چه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌كه‌ى ترامپه‌وه‌ به‌ سعودیه‌، ئه‌مه‌ش ته‌حه‌دایه‌كى نوێیه‌ بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌ پته‌وه‌كه‌ى دۆناڵد ترامپ له‌گه‌ڵ سعودیه‌.


گه‌ڵف توده‌ى – شى جین پینگ گه‌یشته‌ كۆریاى باكور بۆئه‌وه‌ى چاوى به‌ كیم جۆنگ ئون بكه‌وێت پێش ده‌ستپێكردنى گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ترامپ
(ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ى حوزه‌یرانى 2019) شى جین پینگ سه‌رۆكى چین له‌ سه‌ردانێكى مێژوویدا گه‌یشته‌ پیۆنگیانگ بۆ نوێكردنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌ پڕ كێشه‌كه‌یان، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ردوو وڵات رووبه‌ڕووى ته‌حه‌داى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بوونه‌ته‌وه‌.


ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس – سوپاى پاسدارانى ئێران فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانى ئه‌مریكا ده‌خاته‌ خواره‌وه‌  
(ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ى حوزه‌یرانى 2019) به‌رپریانى ئێران و ئه‌مریكا ئاشكرایانكرد: سوپاى پاسدارانى ئێران فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانى ئه‌مریكایان له‌ ئاسمانى گه‌رووى هورمز خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ناكۆكییه‌كانى تاران و واشنتن به‌هۆى داڕمانى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانى به‌هێزى جیهان گه‌یشتووه‌ته‌ لوتكه‌.

 

ترامپ وازده‌هێنێت له‌ گۆڕینی ڕژێمی ڤەنزوێلا چونكه‌ ئاڵۆزه‌ و لێی بێزار بووه‌
بیزنیس ئینسایده‌ر - دۆناڵد ترامپ له‌ ڤەنزوێلا بێزار ده‌بێت پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵی لابردنی نیكۆلاس مادۆرۆی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ شكست ده‌هێنێت.


حكومه‌تی بریتانیا فرۆشتنی چه‌ك به‌ سعودیه‌ ڕاده‌گرێت
ده‌یڵی مه‌یڵ – بریتانیا فرۆشتنی بڕی 4.7 ملیار نرخی موشه‌ك و چه‌ك و فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌ سعودیه‌ ڕاده‌گرێت پاش ئه‌وه‌ی ئاشكرابوو كه‌ سعودیه‌ ئه‌م چه‌كانه‌ی له‌ دژی وڵاتی یه‌مه‌ن به‌كارده‌هێنێت. 


نیوه‌ی هاوڵاتیانی بریتانیا پێیان باشتره‌ كه‌ بازرگانی ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا بكرێت كه‌ بایه‌خ به‌ مافی مرۆڤ ده‌ده‌ن
سكای نیوز – نیوه‌ی هاوڵاتیانی بریتانیا به‌لایانه‌وه‌ په‌سه‌ندتره‌ كه‌ وڵاته‌كه‌یان ته‌نها بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا بكات كه‌ گرنگی ده‌ده‌ن به‌ مافی مرۆڤ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زیانیش به‌ ئابووری بریتانیا بگه‌یه‌نێت.


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال، کێوان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure