ئه‌مریكا سێ مانگى تر مۆڵه‌ت ده‌داته‌ عێراق

هەواڵ / کوردستان :: 20/06/2019‌ :: 136‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

مانشێتی (ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ی حوزەیرانی 2019)ی بەشێک لە رۆژنامە کوردستانییەکان.

كوردستانى نوێ: 

- نوێنه‌ران پێكهاته‌ى حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان تاوتوێ ده‌كات
- سه‌رۆك كۆمار و میرى كوێت: پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان
- ئه‌ڵمانیا چه‌كى زیاتر به‌ وڵاتانى كه‌نداو ده‌فرۆشێت
- ئه‌مریكا سێ مانگى تر مۆڵه‌ت ده‌داته‌ عیراق
* پیۆمپیۆ ته‌نگژه‌كانى ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌هدى تاوتوێ ده‌كات
- حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ئۆپۆزسیۆنى بۆ پێكده‌هێنرێت
- به‌غدا بڕیارى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ كشتوكاڵییه‌كانى كه‌ركوك ده‌رنه‌كردووه‌
- كۆیه‌ له‌ دوو چالاكیى جیادا په‌رده‌ له‌سه‌ر وێنه‌ى مام جه‌لال لادرا
- ناهیده‌ى ره‌فیق حیلمى كۆچى دوایى كرد

خه‌بات:
- كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ست به‌ دروستكردنى تۆمارى ده‌نگده‌رانى كوردستان ده‌كات
- مه‌سرور بارزانى: هه‌موو هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى تاوانبارانى داعش له‌به‌رده‌م دادگایه‌كى نێوده‌وڵه‌تیدا دادگایى بكرێن
- ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
* نێچیرڤان بارزانى جه‌خت له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌كاته‌وه‌
- رێكخه‌رى راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داواى به‌دواداچوون له‌باره‌ى سووتاندنى ده‌غڵودانى جووتیارانى كورد ده‌كات
- له‌ شه‌ش كاندیدى كورد بۆ په‌رله‌مانى دانیمارك، دوو كاندیدیان ده‌رچوون
- دواى باشبوونى دۆخى دارایى جموجۆڵى بازرگانى له‌ دهۆك 30% زیادى كردووه‌
- شاره‌وانیى هه‌ولێر: ئه‌و كاتانه‌ى به‌ناوى زه‌ویى قه‌ره‌بووى خانووه‌ كۆرییه‌كان ده‌فرۆشرێن، ساخته‌ن

هه‌ولێر:
- بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان: ئه‌و هه‌ڵسوڕاوانه‌ى بۆ خۆده‌رخستن و خۆنواندن له‌ دۆسیه‌ى نه‌وتدا ره‌خنه‌ى ناڕه‌وا له‌ هه‌رێم و به‌غدا ده‌گرن، ته‌عبیر له‌ سیاسه‌تى گۆڕان ناكه‌ن و ره‌تیانده‌كه‌ینه‌وه‌
- له‌ به‌سرا، هێرش كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى كۆمپانیاى ئێكسۆن مۆبیلى ئه‌مریكى
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌
- به‌ئامانجگرتنى ئه‌مریكییه‌كان له‌ عێراق، په‌ره‌ده‌ستێنێت
- یادى چوار ئه‌فسه‌ره‌ شه‌هیده‌كه‌ى كۆمارى كوردستان به‌ زیندوویى بمێنێت
- پارساڵ، داهاتى گه‌شتیارى هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى ملیارێك دۆلار بووه‌
- مامۆستایه‌كى ئاینى وتارى هه‌ینى ته‌رخان ده‌كات بۆ ژینگه‌ .. یه‌كێك له‌ ئاكاره‌ هه‌ره‌ جوانه‌كانى مرۆڤى موسڵمان پارێزگاریكردنه‌ له‌ ژینگه‌
- هاوار مسته‌فا: چاوه‌ڕوانیمان هه‌یه‌ له‌ قۆناغى داهاتوودا "كه‌رتى سینه‌ما و دراما" بووژانه‌وه‌یه‌كى خێرا به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure