دوو رێكخراوى كه‌لتووریى كوردى داخران

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 123‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رۆژى 18ى حوزه‌یرانى 2019، پۆلیسى ئه‌ڵمانیا باره‌گاى دوو رێكخراوى كه‌لتووریى كوردییان له‌ ئه‌ڵمانیا داخست.

بڵاوكراوه‌ى (تاراوگه‌) كه‌ له‌ هۆڵەندا ده‌رده‌كرێت، له‌ دوا ژماره‌ى خۆیدا (56)، هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ پۆلیسى ئه‌ڵمانیا باره‌گاى هه‌ردوو رێكخراوى كه‌لتووریى (میزۆپۆتامیا و میر مۆزیك)ى داخست و ده‌ستیگرتووه‌ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆر كتێب و به‌ڵگه‌نامه‌ى هه‌ردوو رێكخراوه‌كه‌دا.

بڵاوكراوه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌یشداوه‌ كه‌ ئۆپۆزیسیۆنى ئه‌ڵمانى، به‌تایبه‌ت پارتى چه‌پ، له‌و كاره‌ى پۆلیسى وڵاته‌كه‌یان ناڕازیین و ده‌ڵێن حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ى سه‌رۆكى توركیادا رێككه‌وتووه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ كه‌لتووریانه‌ دابخات.

پێشتر تۆمه‌تى ئه‌وه‌ خرابووه‌ پاڵ رێكخراوه‌كانى میزۆپۆتامیا و میر مۆزیك كه‌ له‌ پارتى كرێكارانى كوردستان-ه‌وه‌ نزیكن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure