گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا خنکا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 991‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا

گەنجێک لە کاتی مەلەکردندا لە روبارێکی سنوری ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای رانیە خنکا.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین (ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی حوزەیرانى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ گەیەنراوەتە نەخۆشخانەیەکی چوارقوڕنە کە بەهۆی مەلەکردنەوە لە روبارێکی نزیک گوندەکەیان خنکابوو.

وتیشی: "ئەو گەنجە خەڵکی گوندی (قەرەنی ئاغا)ی ناحیەی چوارقوڕنەیە و خێزاندارە و خاوەن منداڵێکە".

باسی لەوەشکرد: لەئێستادا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە شێوازی خنکانەکەی و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.
 
ئەمە دووەمین حاڵەتی خنکانە کە لەماوەی هەفتەیەکدا لە سنوری ناحیەی چوارقوڕنە روویداوە.

پ: چ.ع
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە