سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته‌ به‌غدا

هەواڵ / کوردستان :: 20/06/2019‌ :: 499‌ جار بینراوە
عادل عه‌بدولمه‌هدى و نێچیرڤان بارزانى

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ

سه‌رۆكى هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌غدا و بڕیاره‌ زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجامبدات.

پێش نیوه‌ڕۆى (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ى حوزه‌یرانى 2019) نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پێشوازى لێكرا.

له‌ئێستادا كۆبونه‌وه‌ له‌نێوان سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ كاتژمێر 2ى پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆش سه‌رۆكى هه‌رێم له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمارى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و پاشانیش چاوى به‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌كه‌وێت.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م سه‌ردانى فه‌رمى نێچیرڤان بارزانى-یه‌ پاش سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك سه‌رۆكى نوێى هه‌رێم له‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ 10ى ئه‌م مانگه‌.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure