بەرنامەی پێدانی كارەبا بۆ وەزری هاوین ئاشكرادەكرێت

هەواڵ / کوردستان :: 20/06/2019‌ :: 2418‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت: تا مانگی داهاتووش دەتوانن رۆژانە 17 تا 18 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان دابین بكەن و ئەوەی دیكەش مۆلیدە دابینی دەكات.

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی (ئەمڕۆ 20ی حوزەیرانی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: ئێستا رۆژانە 17 تا 18 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دابینكراوە و كاتژمێرەكانی دیكەش مۆلیدە دابینی دەكات، پێشبینی دەكەن لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین تا مانگێكی دیكەش ئەو بڕە كارەبایە بەردەوام بێت.

ناوبراو داوای لە هاووڵاتیان كرد كە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین هاوكاری زیاتریان بكەن، ئەویش بە كەم بەكارهێنانی كارەبا تا بتوانن ئەو بڕەی ئێستا دابین بكەنەوە.

سبەی 21ی حوزەیران یەكەمین رۆژی وەرزی هاوین دەستپێدەكات، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بارینی بارانی زۆر و سەرڕێژبوونی بەنداوی دوكانەوە دابینكردنی كارەبای نیشتمانی زیاتر بووە.

پ: چ.ع

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure