نرخی دراوەکان بە کاتی کردنەوەی بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 20/06/2019‌ :: 232‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ
پێشنیوه‌ڕۆى (ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ى حوزەیران)، له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی دراودا له‌ سلێمانى، به‌های دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و  350 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 350 دینارە
100 یۆرۆ به‌ 135 هەزار دینارە
100 پاوه‌ن بە 152 هەزار دینارە
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 9 هه‌زار دینارە
100 لیره‌ به‌ 21 هه‌زار و 500 دینارە

دوێنێ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 200 دینارە
100 یۆرۆ به‌ 135 هەزار دینارە
100 پاوه‌ن بە 151 هەزار و 500 دینارە
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 9 هه‌زار و 200 دینارە
100 لیره‌ به‌ 21 هه‌زار دینارە

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure