ئه‌ڵمانیا و فرەنسا باس لە مه‌ترسی روودانی جه‌نگی نێوان ئێران و ئه‌مریكا دەکەن

هەواڵ / جیهان :: 20/06/2019‌ :: 129‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵاتی ئه‌ڵمانیا و فرەنسا رایانگه‌یاند: مه‌ترسی روودانی جه‌نگی سه‌ربازی لەنێوان ئێران و ئه‌مریكادا زۆر جددی بووه‌ و ئه‌وان هه‌وڵه‌كانیان بۆ  كه‌مكردنه‌وی گرژی نێوان تاران و واشنتۆن زیاد ده‌كه‌ن.


ئاژانسی هەواڵی رۆیته‌رز رایگەیاند: (رۆژی چوارشه‌ممه‌ 19ی حوزه‌یران)، جان ئێف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فرەنسا و هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا و دوای به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی حكومه‌ت له‌ پاریس، رایانگه‌یاند: كاتێكی زۆر كورتمان له‌به‌رده‌ستدایه‌ رێ له‌ روودانی جه‌نگی نێوان ئێران و ئه‌مریكا بگرین.

هەردوولا هاوڕا بوون: "کە ئێستا كاتی ئه‌نجامدانی کاری دیپلۆماسیه‌ و بۆ رێگری له‌ روودانی جه‌نگ، ده‌بێت هه‌ر كارێك پێویست بێت ئه‌نجامی بده‌ین و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نیش گفتوگۆ ده‌كه‌ین".

كۆماری ئیسلامی ئێرانیش له‌ یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به‌ ئێران، پیتاندنی یۆرانیۆمی زیاد كرد.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure