له‌بارەی چوونی گه‌شتیاران بۆ ئێران بڕیاری نوێ دەرکرا

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 302‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د 

وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌مه‌ودوا گه‌شتیاره‌ بیانییه‌كان بێ مۆركردن و تۆماركردنی پاسپۆرت و ڤیزاكانیان ده‌توانن گه‌شت بۆ ئێران بکەن.


عه‌لی ره‌بیعی، وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، رایگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستی راكێشانی گه‌شتیاری بیانییە بۆ ئێران و رێگریكردنە له‌ سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر گه‌شتیاران.

به‌ وته‌ی ره‌بیعی: ئه‌و بڕیاره‌ له‌ گشت فڕۆكه‌خانه‌كانی ئێران جێبه‌جێده‌كرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئه‌مریكا تائێستا دەربارەی گه‌شتكردن بۆ ئێران، گه‌مارۆی  نه‌خستووه‌ته‌ سه‌ر گه‌شتیاره‌ بیانییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ترسن لەسەر گه‌شتكردن بۆ ئه‌مریكا  یان وه‌رگرتنی ڤیزای ئه‌مریكا تووشی كێشه‌ ببن.

پ: چ.ع
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure