روحانی هۆشداریده‌داته‌ وڵاتانی ئه‌وروپا

هەواڵ / جیهان :: 20/06/2019‌ :: 208‌ جار بینراوە
حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

سه‌رۆك كۆماری ئێران هۆشداری ده‌داته‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر له‌ زووترین كاتدا به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، ئه‌وان كرده‌وه‌ی نوێ ئه‌نجامده‌ده‌ن كه‌ به‌ سودی كه‌س نابێت".


حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران (رۆژی چوارشه‌ممه‌ 19ی حوزه‌یران) له‌ كۆبوونه‌وه‌ی شاندی حكومه‌ت، وێڕای تۆمه‌تباركردنی ئه‌مریكا بۆ پێشێلكردنی بنه‌مای رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و پێشێلكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ش له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌، وتی: "ئه‌گه‌ر له‌ زووترین كاتدا ئه‌وروپییه‌كان به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، ئێمه‌ش كرده‌وه‌ی نوێ ئه‌نجامده‌ده‌ین".

وتیشی: "زیادكردنی رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم وەڵامی بێ بەرپرسیارییه‌تییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپایه‌ و به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وه‌ كه‌مترین و بچووكترین كارێكه‌ كه‌ ئێران ئه‌نجامیداوه‌ و ده‌بێت له‌مه‌وبه‌دوا چاوه‌ڕێی كرده‌وه‌ی زیاتر بن له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌".

ئەوەشی وت: "ئێمه‌ هه‌ر كارێك ئه‌نجامده‌ده‌ین له‌ چوارچێوه‌ی یاسادایه‌ و هیچ كه‌س ناتوانێت ره‌خنه‌ له‌ ئێران بگرێت یان به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانی ناڕه‌زامه‌ندی ده‌رببرێت".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە