وەزیری نوێی بەرگری ئەمریکا کێیە؟

هەواڵ / جیهان :: 20/06/2019‌ :: 225‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

مارک ئیسپەر، وەزیری سوپای ئەمریکا لەلایەن دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەو وڵاتەوە دیاریکراوە تا ببێتە جێگرەوەی پاتریک شاناهان وەک وەزیری بەرگری.

ترامپ متمانەی تەواوی بە ئیسپەر هەیە کە شارەزاییەکی تەواوی لە بواری سەربازیدا هەیە و تەمەنی 55 ساڵە، لە جەنگی کەنداودا لەساڵی 1991 لە عێراق جەنگاوە.

هەروەها کەسێکی نزیکیشە لە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە لەگەڵیدا لە ئەکادیمیای (وێست پۆینت)ی سەربازی تەواوکردوە لەساڵی 1986دا.

پێشتر ناوی ئیسپەر دەهێنرا بۆ وەزیری بەرگری کە جەیمس ماتیس دەستی لەکارکێشایەوە، ئێستاش کە شاناهان بەهۆکاری خێزانی دەستی لەکارکێشاوەتەوە، ئیسپەر بە تەواوەتی بۆ پۆستەکە دیاریکراوە.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure