پلەکانی گەرما له‌سه‌ر ئاستى جیهان بەردەوامن لە بەرزبونەوە

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 100‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە روبەرە فراوانەکانی جیهاندا بەردەوامە و رۆژ لە دوای رۆژ پلەی پێوانەیی تۆماردەکرێت، بەپێی توێژینەوەیەک کە زانایانی بواری کەشناسی ئوسترالیا ئەنجامیانداوە: بەرزبوونەوەکانی پلەی گەرما بە رێکخراوی بەردەوامە.


رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بریتانی ئاشکرایکردوە: هەرە دەوڵەتە هەژارەکان هەرە زەرەرمەندترینی ئەم بارەی کەشوهەوا دەبن، 67 لەسەدی ئەو دەوڵەتانەی لە رووی ئابورییەوە هەژارن، لەئێستادا و بەردەوام پلەی گەرمای پێوانەیی تیادا تۆماردەکرێت.

باسی لەوەشکردوە: دەرچوون و بڵاوبوونەوەی گازە گەرمەکان بەو رێژەیەی ئێستا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە زیاتر لە نیوەی جیهاندا.

ئاماژەی بەوەشداوە: لە 10 ناوچە یەکێکیان لە چاو مانگەکانی پێشوو، یەک پلەی سەدی پلەکانی گەرما تیایدا بەرزبوەتەوە، دەشتوانرێت بە کەمکردنەوەی دەرچوونی کاربۆن بۆ ناو هەوا، کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە کەمبکرێتەوە.

ئا: چ. ع
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure