مێركل دژایه‌تى خۆى بۆ پێكهێنانى ده‌وڵه‌تى كوردى له‌ عێراق ئاشكراده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 20/06/2019‌ :: 2654‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ

راوێژكارى ئه‌ڵمانیا به‌رهه‌ڵستى خۆى بۆ پێكهێنانى ده‌وڵه‌تێكى كوردى سه‌ربه‌خۆ له‌ عێراق راده‌گه‌یه‌نێت و جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى فه‌راهه‌مكردنى "دۆخێكى دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ كوردان.


ئه‌نجێلا مێركل، راوێژكارى ئه‌ڵمانیا (دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 19ى حوزه‌یرانى 2019) له‌ په‌راوێزى سه‌ردانێكیدا بۆ قوتابخانه‌یه‌ك له‌ شارى (گۆسلار) له‌ ناوه‌ڕاستى وڵاته‌كه‌ى رایگه‌یاند: "باوه‌ڕناكه‌م بوونى ده‌وڵه‌تێك بۆ كورده‌كان خزمه‌ت به‌ ئاشتى له‌ ناوچه‌كه‌دا بكات".

مێركل جه‌خیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پشتیوانى له‌ یه‌كێتى خاكى عێراق.

راشیگه‌یاند: پێویسته‌ كوردانى عێراق دۆخێكى دادپه‌روه‌رانه‌یان بۆ فه‌راهه‌مبكرێت.

له‌ 25ى ئه‌یلولى 2017 ریفڕاندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدرا و به‌پێى ئه‌نجامه‌كه‌شى (به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیى) زۆینه‌ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێنا.

به‌ڵام دژایه‌تیكردنى سه‌ربه‌خۆیى كورد له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تى، له‌نێویشیاندا ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا و وڵاتانى ترى جیهان، ئه‌نجامه‌كانى ریفراندۆمى پێچه‌وانه‌ كرده‌وه‌ و فشار و گه‌مارۆ له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان زیادیانكرد.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure