بەھۆی وەرگەڕانی تانکەرێک کەسێک گیانی لەدەستدا

هەواڵ / کوردستان :: 19/06/2019‌ :: 166‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی


بەڕێوەبەری راگەیاندنی ھاتۆچۆی دھۆک رایگەیاند "بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر لە سنوری قەزای شێخان کەسێک گیانی لە دستداوە".


مقەدەم ئازاد تەھا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ھاتۆچۆی دھۆک بە دواڕۆژی راگەیاند "ئەمشەو لە نزیک گوندی بلانی سەر بە ناحیەی ئەترۆش لە سنوری قەزای شێخان رووداوێکی ھاتۆچۆ روویداوە".

وتیشی: "رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە و ئۆتۆمبێڵێکی بارھەڵگر لە جۆری تانکەر تووشی رووداوی ھاتۆچۆ بووە و دواتر گڕیگرتووە".

بەوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی ھاتۆچۆی پارێزگای دھۆک لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئەو تانکەرە کەسێک گیانی لە دەستدا و یەکێکیش رزگارکراوە.


پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure