ڤیدیۆ.. ئێڤار ئیبراهیم: وازم لەبزوتنەوەی گۆڕان هێناوەو لە پرۆژەیەکی سیاسی نوێ دەست بەكار دەكەمەوە

هەواڵ / ڤیدیۆ :: 19/06/2019‌ :: 24884‌ جار بینراوە

تاگ :: ڤیدیۆ

دواڕۆژ، هانا چۆمانی


ئێڤار ئیبراهیم ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، دوای کۆتاییهاتنی ماوەی پەرلەمانییەکەی باس لەوە دەکات وازی لە بزوتنەوەی گۆڕان هێناوە، بەڵام وازی لە سیاسەت نەهێناوە و لەماوەی داهاتوو لەگەڵ چەند کەسێکی تر دەستدەکات بە کاری سیاسی لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر و پەرلەمانتار و سیاسەتمەدار.

 
هەروەها باسیش لەوە دەکات من دوای ئەوەی وازم لە گۆڕان هێنا و ماوەی پەرلەمانتاریم کۆتایی هات، بڕیارمدا کارێک بکەم پشت بەخۆم ببەستم لە ژیان و چاوم لە خانەنشینیەکەی پەرلەمان نەبێت بتوانم لەرێی بزنسەکەوە درێژە بە ژیان بدەم و دووربکەوەمەوە لەوەی لەتەمەنی ٤٢ ساڵی لەماڵەوە دابنیشم و چاوم لەوە بێت خانەنشینی مانگانەی پەرلەمانتاری وەربگرم.

ئێڤار ئیبراهیم باسیش لەوە دەکات وازی لە بزوتنەوەی گۆڕان هێناوە و بەوتەی خۆی "ئێستا گۆڕان بە بنەماڵە کراوە" و بەشێک لە بەرپرسانی بزوتنەوەکەش بوون "بە بازرگان و لەڕێبازی نەوشیروان مستەفا لایانداوە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure