وه‌زاره‌تى ناوخۆ دوا بڕیارى له‌سه‌ر تابلۆى ئۆتۆمبێل به‌ناوى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ په‌سه‌ندكرد

هەواڵ / کوردستان :: 22/06/2019‌ :: 280‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید

جێگرى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشكرایكرد: ئه‌نجومەنى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندی كۆتاییان ده‌ربڕى به‌ فرۆشتنى تابلۆى ئۆتۆمبێل به‌ ناوى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ له‌ زیادكردنى ئاشكرادا به‌ مه‌رجێك داهاته‌كه‌ى بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ خه‌رجبكرێت.


كاوه‌ عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕه‌زامه‌ندی كۆتاییان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی ئه‌و كۆنووسه‌ ده‌ربڕی، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژى 5/5/2019 له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماده‌كرابوون، كه‌ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و جێگری پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ردوو هاتوچۆی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شداربوون.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: به‌گوێره‌ی خاڵه‌ په‌سه‌ندكراوه‌كانى ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌، تابلۆ نایابه‌كانی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، به‌شێوه‌ی زیادكردنى ئاشكرا ده‌فرۆشرێن و داهاته‌كه‌شی بۆ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانى پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ خه‌رجده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه‌.

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure