چوار لیژنه‌ بۆ هۆكارى دانه‌خستنى پاڵاوگە نایاساییه‌كانى هه‌رێم پێکدێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 149‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كانى په‌رله‌مان رایده‌گه‌یه‌نێت: چوار لیژنه‌ بۆ پرسى دانه‌خستنى پاڵاوگه‌ و كارگه‌ نایاساییه‌كانى وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان و بازرگانى هه‌رێم پێکدەهێنرێت.


بەڵێن ئیسماعیل، سەرۆکی لیژنەى وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كان (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ى حوزه‌یرانى 2019) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: بۆ زانینى رێژه‌ى پیسكردنى ژینگه‌ى هه‌رێم و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ، لیژنه‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌كى پێكهێناوه‌ و لیژنه‌ى سامانه‌ سروشتییه‌كانیش سێ لیژنه‌ى تایبه‌تى بۆ پارێزگاكانى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ پێكهێناوه‌.

وتیشى: "لیژنه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ى جددى له‌سه‌ر  هۆكارى دانه‌خستنى پاڵاوگه‌ و كارگه‌ نایاساییه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان و بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێم ده‌كه‌ن و دواتر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ژینگه‌ و به‌رپرسانى په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌ بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێن و چیتر قبوڵ ناكه‌ین ژینگه‌ و ته‌ندروستى مرۆڤ بكه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌".

هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌ى دوو مانگه‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیاری داخستنیانیداوه‌، به‌ڵام به‌وته‌ى به‌ڵێن ئیسماعیل هێشتا 200 پاڵاوگه‌ى نایاسایی له‌ هه‌رێم كارده‌كه‌ن.

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure