کوردێکی دانیشتووی ئەوروپا کارێکی تایبەت بۆ دایک و باوکی دلین دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 20/06/2019‌ :: 17475‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بورهان یه‌حیا

خێرخوازێکی کوردی دانیشتووی ئەوروپا، شوقەیەک بۆ دایک و باوکی ئەو کچە 10 ساڵانە دەکڕێت کە سەرەتایی ئەم مانگە بە شێوەیەکی "دڕندانە" لە شاری دهۆک کوژرا.


قادر سه‌یداوایى، مامى دلینی تەمەن 10 ساڵان، به‌دواڕۆژی وت: "بۆ ئه‌وه‌ى کەمێک لە خه‌مى دایك و باوکی دلین كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى دڕندانه‌ كوژرا كه‌مببێته‌وه‌، كچه‌ كوردێكى خه‌ڵكى هه‌رێم كه‌ لە وڵاتى نه‌رویج ده‌ژیت شوقه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌ پڕۆژه‌یه‌كى نیشتەجێبوون له‌ سه‌نته‌رى شارى دهۆك بۆ ئەو خێزانە دەکڕێت و پێشکەشیان دەکات".

وتیشی: "هه‌موو پێداویستییەکی ناو ماڵیشیان بۆ دابینكراوه‌ و لە مەودوا لە کرێچێتی رزگاریان دەبێت".

له‌ رۆژى دووه‌مى جه‌ژنى ره‌مه‌زان، دلینى 10 ساڵان دوای دیارنەمانی بۆ چەند رۆژێک، ته‌رمه‌كه‌ى له‌ یه‌كێك له‌ باخچه‌كانى پشت یاریگاى وه‌رزشى دهۆك دۆزرایەوە، دوو كه‌سیش به‌ تۆمه‌تى كوشتنى ده‌ستگیركراون و چه‌ندینجار خۆپیشاندان بۆ سزادانى "بكوژه‌كان" له‌ دهۆك ئه‌نجامدراوه‌.

پ: ن.ر
بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure