به‌ وێنه‌: له‌ فڕۆكه‌یه‌كدا گه‌شتیارێك ده‌ستگیرده‌كرێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 494‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی توركیا له‌كاتی گه‌شتێكیدا به‌ره‌و سودان به‌هۆی ئاژاوه‌ و شه‌ڕ و لێدانه‌وه‌ له‌نێوان گه‌شتیارێك و كارمه‌ندانی فڕۆكه‌كه‌وه‌ ناچار ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌سته‌نبوڵ.


رووداوه‌كه‌ له‌دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌وه‌ بوو له‌ زه‌وی و له‌و كاته‌دا یه‌كێك له‌ گه‌شتیاره‌كان له‌ كورسییه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵسا و سه‌ره‌تا ماسكی ئۆكسجینه‌كه‌ی شكاند و پاشان رووی كرده‌ په‌نجه‌ره‌ی فڕۆكه‌كه‌ و هه‌وڵی دا تێكی بشكێنێت. ئه‌م گه‌شتیاره‌ كه‌ له‌ كورسیی بزنسدا گه‌شتی ده‌كرد له‌لایه‌ن گه‌شتیاره‌كانی دیكه‌وه‌ وه‌ستێنرا و خرایه‌وه‌ جێگه‌ی خۆی. به‌ڵام له‌پڕ هه‌ڵسایه‌وه‌ سه‌ر پێ و هێرشی كرده‌ سه‌ر میواندار و گه‌شتیاره‌كان و هه‌وڵی دا بچێته‌ ژووری فڕۆكه‌وانه‌وه‌.

ئه‌مه‌ وایكرد گه‌شتیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن میواندار و گه‌شتیاره‌كان ده‌ستگیر بكرێت و به‌ گوریس به‌ كورسییه‌كه‌ی خۆی به‌سترایه‌وه‌ و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ و نیشتنه‌وه‌ی له‌ ئه‌سته‌نبوڵ گه‌شتیاره‌كه‌ راده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرا.

 

و: س. ر
پ: ن. ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure