لایه‌نه‌كان كێبڕكێ له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانى دیاله‌‌ ده‌كه‌ن

هەواڵ / عێراق :: 19/06/2019‌ :: 143‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى نه‌سر ئاشكرایده‌كات: ناكۆكییه‌كانى پارێزگاى دیاله‌ له‌سه‌ر زه‌وییه‌، هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى خۆیان پشێوى ئه‌منى دروستده‌كه‌ن.


ته‌ها دیفاعى، په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى نه‌سر (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ى حوزه‌یرانى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: هه‌ندێك هێزى سیاسى كێبڕكێ له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانى دیاله‌ ده‌كات، هه‌ر ئه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ بوونى ململانێ سیاسییه‌كاندا كێشه‌ ده‌نێنه‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت، به‌تایبه‌ت له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ى دورى پارێزگاكه‌ پشێوى ئه‌منى دروستده‌كه‌ن و سه‌قامگیرى تێكده‌ده‌ن.

وتیشى: "هه‌ندێك ناوچه‌ى پارێزگاكه‌ كه‌ داعش ماڵه‌كانى كاولى كردبوون، هێشتا ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه‌، قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه‌، سه‌ربارى نا جێگرى ئه‌منى و ناسه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌ هۆكارن بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى دانیشتوانى ناوچه‌كه‌".

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure