دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف
ئه‌وان شه‌ش ساڵى ته‌واو به‌نیاز بوون بۆ گه‌شت و سه‌یران بچنه سنورى باڵه‌كایه‌تى، ئه‌مساڵ ئه‌و نیازه‌یان هاته‌دی، به‌ڵام نیوه‌ڕۆی دووه‌م رۆژ رووداوێك گهشتهكهیانى تێكدا و به‌بێ (ئارام)ى كوڕه بچكۆلهى خێزانه‌كه‌یان گه‌ڕانه‌وه.
ئه‌مه چیرۆکی (ئارام هێمن)ی (ته‌مه‌ن چوار ساڵ و نیو)ى منداڵى خێزانێكى قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه که نیوه‌ڕۆی (رۆژی هه‌ینی 14ی حوزه‌یرانی 2019) له هاوینه‌هه‌واری گه‌لی سه‌کران-ی قه‌زای چۆمان كه‌وته ئاوەوە و بۆ دواجار له‌دایک و باوکی دابڕا و دوای چوار رۆژ ته‌رمه‌که‌ی ده‌رهێنرایه‌وه.
شه‌ش ساڵه ده‌مانه‌وێت بچینه هاوینه‌هه‌واره‌کانی ئه‌و سنوره
موحسین ئیسماعیل، مامی ئارام بۆ دواڕۆژ وتى: ماوه‌ی شه‌ش ساڵه به‌نیاز بووین گه‌شتێکی خێزانی بۆ هاوینه‌هه‌واره‌کانی سنوری باڵه‌کایه‌تی و چۆمان بکه‌ین، به‌ڵام رێنهدهكهوت، ئه‌مساڵ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان بۆ ڕه‌خسا و (رۆژی پێنجشه‌ممه 13ی حوزه‌یران) ئه‌و گه‌شته‌مان ئه‌نجامدا.
وتیشى: رۆژی دووه‌م چووینه گه‌لی سه‌کران، نزیکه‌ی کاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ گه‌یشتینه ئه‌وێ، کاتژمێر 2:30 بۆ 3 پاش نیوه‌ڕۆ، ئارام که‌وته ئاوه‌که‌وه.
به‌ر له رووداوه‌كه ترسێك باوكى داگرتبوو
ئارام ده‌مانچه‌یه‌کی ئاوی پێ بوو، باوکی هه‌ندێ به‌ردی وه‌کو به‌ربه‌ست بۆ دانا و وتی: "ئاوه‌که خوڕه نه‌کا منداڵه‌کان بکه‌ونه ناویه‌وه"، ئارامی لای چه‌پی خۆی دانا، تا ئه‌گه‌ر بشکه‌وێت بیبینێت و نه‌هێڵێت ئاو بیبات، "به‌ڵام قه‌ده‌ر وابوو ئارام که‌وته ئاوه‌که و رۆیشت" وه‌ك ئه‌وه‌ى مامى ده‌یڵێت.
نزیکه‌ی چوار مه‌ترێک ئاوه‌که ئارامی بردبوو، خوشکهزایهکمان وتی: "خاڵه.. ئارام ئاو بردی" باوکی وتی: "کوا ئه‌وه نیه ئارام له‌ته‌نیشتمه" ئه‌م قسانه‌ی به شۆکه‌وه کرد و هه‌ستی به‌وه نه‌کردبوو که ئاوه‌که منداڵه‌که‌ی بردووه، کههۆشی هاته‌وه ئارام نه‌مابوو، هه‌موومان رامانکرد و هه‌ندێکمان خۆمان خسته ئاوه‌که‌وه تا ئارام بگرینه‌وه، دواتریش به‌شێك له سه‌یرانكه‌ران و خه‌ڵكى سنوره‌که خۆیان خسته ئاوه‌که‌وه یاخود چوونه شوێنه‌کانی دیکه به‌ڵکو بیگرنه‌وه، ته‌نانه‌ت گه‌نجێکی باڵه‌کایه‌تی توانی ئارام بگرێته‌وه، به‌ڵام له‌کاتی خۆهه‌ڵدانه ئاوه‌که ده‌ستی راستی شکا و ئارامی به‌و ده‌سته‌ی گرته‌وه، به‌ڵام توانای به‌سه‌ریدا نه‌ما و له‌ده‌ستی رۆیشت و ئیتر ئارام ون بوو.
مه‌رگه‌ساته‌كه رووداوی دیکه‌ی به‌دواداهات
موحسین ده‌ڵێت: دوای رووداوه‌که (هێمن ئیسماعیل)ى باوکی ئارام تووشی شۆک و حاڵه‌تێکی ده‌روونی بوو (وامانزانی جه‌ڵده لێیداوه)، به‌وهۆیه‌وه باری ته‌ندروستی تێکچوو به‌په‌له گه‌یاندمانه نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان و دواتریش به‌زۆر و تاڕاده‌یه‌کیش به‌بێئاگایی گه‌ڕاندمانه‌وه بۆ چه‌مچه‌ماڵ.
دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى
مامی ئارام ئه‌وه‌شى وت: له‌گه‌ڵ به‌شێک له که‌سوکارمان له‌و سه‌یرانگایه ماینه‌وه، له رۆژی هه‌ینیه‌وه که منداڵه‌که‌مان ونبوو تا رۆژی دۆزینه‌وه‌ی كه چوار رۆژى خایاند، رۆژانه تیمه‌کانی به‌رگری شارستانی و پۆلیسی سنوره‌که ده‌هاتنه شوێنی رووداوه‌که و ده‌گه‌ڕان.
رائید به‌یار باڵه‌کی، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆران به دواڕۆژی راگه‌یاند: دوای چوار رۆژ له گه‌ڕان و پشکنین پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى دووشه‌ممه له‌لایه‌ن تیمه‌کانی به‌رگری شارستانی چۆمان ته‌رمی ئه‌و منداڵه له دووری دوو کیلۆمه‌تر له‌و شوێنه‌ی لێی خنکا دۆزرایه‌وه.
مامی ئارام سوپاسگوزارى كه‌سایه‌تیه حكومى و لایه‌نه فه‌رمیه‌كان و تیمه‌کانی سنوره‌که ده‌كات رۆژانه پێوه‌یانه‌وه ماندبوون بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى رۆڵه‌كه‌یان.
هاوڕێکانی ئارام چی ده‌ڵێن؟
دوای دۆزینه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى، ته‌رمى ئارام له گۆڕستانی چه‌مچه‌ماڵ نێژرا، به‌وته‌ی مامی له‌وکاته‌وه هاوڕێکانی هه‌ر داوایده‌که‌ن و ده‌ڵێن: "کوا ئارام بۆ کوێ رۆیشتووه؟ ئێمه‌ش كه باوکمان پێشتر مردووه پێیان ده‌ڵێین (چووه بۆ لای بابه)، ئه‌وانیش پرسیار ده‌که‌نه‌وه و ده‌ڵێن بۆ رۆیشت بۆ لای بابه".
پێداچونه‌وه: شیروان شه‌ریف
بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور