خانمێکی کورد پۆستێکی باڵا وەردەگرێت

هەواڵ / جیهان :: 19/06/2019‌ :: 2197‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


كۆشكى سپى ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه‌ به‌ بڕیارى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا هێرۆ قادر محه‌مه‌دئه‌مین كراوه‌ به‌ باڵیۆزى ئه‌و وڵاته‌ له‌ بولگاریا كه‌ خانمێكى كورده‌ و له‌شارى هه‌ولێر له‌دایك بووه‌.

 
ئه‌و خانمه‌ كورده‌ له‌ساڵى 1973 له‌شارى هه‌ولێر له‌دایك بووه‌ و پێنج زمان ده‌زانێت و خاوه‌نى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسه‌ له‌ زانكۆى جۆرج واشنتن و ماسته‌ریشی له‌ زانكۆى برینستۆن به‌ده‌ستهێناوه‌.

هێرۆ قادر محه‌مه‌دئه‌مین پێشتر چه‌ند پۆستێكى دیپلۆماسی به‌ڕێوه‌بردووه‌ له‌ حكومه‌تى ئه‌مریكادا و له‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌و وڵاته‌ش له‌ پورتوگال كاری كردووه‌ و راوێژكارى سیاسى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكاش بووه‌ له‌ هیندستان.

 ئه‌و بڕیاره‌ى ترامپ له‌پاش ئه‌وه‌ هات كه‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا راستاندنى بۆ بڕیارى دانانى ئه‌و خانمه‌ كورده‌ كرد له‌و پۆسته‌دا.

داڕشتنه‌وه‌ :هـ.ق

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure