نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌ كوشتنى خاشقچى تێوه‌گلاوه‌

هەواڵ / جیهان :: 19/06/2019‌ :: 216‌ جار بینراوە
جه‌مال خاشقچى

دواڕۆژ

لێكۆڵه‌رى تایبه‌ت به‌ پرسى له‌سێداره‌دان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان راپۆرتێك له‌بارى كوشتنى جه‌مال خاشقچى بڵاوده‌كاته‌وه‌ و په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌ درێژده‌كات.


ئه‌نیس كالامار، لێكۆڵه‌رى تایبه‌تمه‌ند به‌ پرسى له‌سێداره‌دان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ى حوزه‌یرانى 2019) له‌ راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: میرنشینى عه‌ره‌بى سعودییه‌ تۆمه‌تباره‌ له‌ كوشتنى جه‌مال خاشقچى، رۆژنامه‌نوسى ئه‌و وڵاته‌.

ده‌شڵێت: ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ى توركیا و سعودیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ئه‌نجامیانداوه‌ به‌پێى پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ داواكراوه‌كان نه‌بووه‌.

رونیشیكرده‌وه‌: "به‌ڵگه‌ى متمانه‌پێكراو هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى جێنشینى سعودییه‌ تێوه‌گلاوه‌ له‌ كوشتنى خاشقچى، به‌ڵام پێویست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر ده‌كات".

هه‌روه‌ك داواى سه‌پاندنى سزاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات به‌سه‌ر محه‌مه‌د بن سه‌لمان و تۆمه‌تبارانى تێوه‌گلاو له‌ كوشتنى خاشقچى.

راپۆرته‌كه‌ داواش له‌ سعودییه‌ ده‌كات داواى لێبوردن له‌ توركیا و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و خێزانى خاشقچى بكات و دان به‌ كوشتنى رۆژنامه‌نوسه‌كه‌دا بنێت.

ئا: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure