هه‌ڵمه‌تێك بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ڕاگه‌یه‌ندرا

هەواڵ / کوردستان :: 19/06/2019‌ :: 151‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ی حوزه‌یرانی 2019 كۆمه‌ڵێك ڕێكخراوی ناوخۆیی و بیانی له‌ قه‌زای سۆران هه‌ڵمه‌تێكی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان ڕاگه‌یاند.

 
له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دڵشاد باڵه‌كی یه‌كێك له‌ ڕێكخه‌رانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سه‌كۆی گشتی سۆران كه‌ له‌چه‌ند ڕێكخراوێكی ناوخۆیی پێكهاتووه‌ به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ڕێكخراوی فریاگوزاری میللی نه‌رویجی (NPA) و ئه‌نستتیوتی ریفۆرم بۆ گه‌شه‌پێدان (RID) له‌ قه‌زاكانی سۆران، چۆمان، ڕواندزو مێرگه‌سۆر هه‌ڵمه‌تێكی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌تمان راگه‌یاندوو ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یه‌". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له‌سنوری ئه‌و چوار قه‌زایه‌دا چه‌ندین سمینار و ۆركشۆپ و چالاكی جیاجیا ئه‌نجامده‌ده‌ین و تیایدا هۆشیاریی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌و ئاماژه‌ به‌ مه‌ترسی هه‌ڵگرتنی چه‌ك ده‌ده‌ین. 

 

ڕونیشیكرده‌وه‌: دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكیانه‌ هه‌ر په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ و چۆنیه‌تی كاركردن بۆ نه‌هێشتن و بنه‌بڕكردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت یاداشتێك ده‌ده‌ینه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. 

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق

بڵاوکردنەوە: ک. س

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure