داوایەک لە وەزارەتی دارییەوە لەسەر مووچەیەکی دیکە

هەواڵ / کوردستانی :: 19/06/2019‌ :: 16769‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم پەروەردەکان دەکاتەوە کە گەنجینە لە بڕی پێویست بۆ مووچە ئاگاداربکەنەوە.

 

لە ئاگادارییەکدا کە لە پەڕەی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڵاوکراوەتەوە تیایدا هاتووە "له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌ی سلێمانی/1 ئاگادارتان ده‌كه‌ین كه‌ به‌ نوسراوێكی فه‌رمی ئاگاداری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌كانتان بكه‌نه‌وه‌ له‌ ئاماری میلاكتان و بڕی  پێویست بۆ موچه‌ (تمویل) به‌پێی  لیستی موچه‌ی مانگی 4/2019".

 

ئەمە لە کاتێکدایە هێشتا وەزارەتی دارایی کۆتایی نەهێناوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٣ و بڕیار وایە لە ماوەیەکی نزیکدا مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەتانەی دیکە دابەشکرێن کە ماون.

 

ئا: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure