وردبینى له‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستانی :: 19/06/2019‌ :: 208‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

دیارترین مانشێتى ژماره‌ى (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ى حوزه‌یرانى 2019)ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ: 

- كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانى عیراق: ته‌واوكردنى پێكهاته‌ى حكومه‌ت له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا
- تره‌مپ: په‌نابه‌رانى نایاسایى ده‌رده‌كه‌ین
- دیسانه‌وه‌ بارهه‌ڵگره‌ نه‌وتییه‌كان له‌ كه‌نداو په‌لاماردران
* ئه‌مریكا: ده‌ستى ئێرانه‌
- هه‌وڵه‌كانى ژاپۆن بۆ نێوه‌ندگیریى له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكادا
- هێرشه‌كه‌ى كه‌نداوى عوممان دۆخه‌كه‌ ئاڵۆز ده‌كات
- شینزۆ ئابێ سه‌ردانى تارانى كرد .. هه‌وڵه‌كانى ژاپۆن بۆ نێوه‌ندگیریى له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكادا
- سعودیه‌: جگه‌ له‌ ئێران هه‌مووان خۆیان له‌ جه‌نگ لاده‌ده‌ن
- گۆڕانكاریى له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بازرگانیى نێوان ئه‌مریكا و چیندا
- فۆتۆكانى قه‌ڵاى هه‌ولێر له‌ ئه‌ڵمانیا نمایشكران

خه‌بات:
- حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ راپۆرتى كۆمیسیۆنى حكومه‌تى ئه‌مریكى بۆ ئازادییه‌ ئایینییه‌كان ده‌كات
- ئه‌مڕۆ كۆمپانیایه‌كى ئه‌مریكى ئاماده‌ى دادبینیى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌بێت
- ئیمامئۆغڵو پێش كاندیده‌كه‌ى ئه‌ردۆگان ده‌كه‌وێت
- په‌رله‌مانتارێك: چوار هه‌زار پۆستى جۆراوجۆر له‌ عێراق به‌ وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن
- ئه‌مریكا هۆشدارى ده‌دات له‌باره‌ى گه‌یشتنى تواناى ئێران بۆ پیتاندنى یۆرانیۆم
- سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش: داوا له‌ كوردستانیانى ئیستانبوڵ ده‌كه‌م ده‌نگ به‌ ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو بده‌ن
- سوید ده‌ستى به‌ ده‌ركردنى ئه‌و ئیسلامییه‌ توندڕه‌وانه‌ كرد كه‌ پشتیوانیان له‌ داعش كردووه‌
- بۆ پاڵپشتیكردنى به‌رهه‌مى ناوخۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باج ده‌خاته‌ سه‌ر به‌رهه‌مى هاورده‌
- جوتیاران: ئه‌و بڕه‌ گه‌نمه‌ى كه‌ به‌غدا وه‌ریده‌گرێت زۆر كه‌مه‌ 
* به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم: به‌غدا 340 هه‌زا ته‌ن گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرێت

ئاژانس:
- ئاژانس ناوى كاندیدى لایه‌نه‌كان بۆ حكومه‌ت بڵاوده‌كاته‌وه‌
- سه‌رۆكى یه‌كێتیى په‌رله‌مانتاران: په‌رله‌مان بودجه‌كه‌ى راگرتووین و نازانین له‌سه‌ر چییه‌
- نه‌زاهه‌ له‌ گه‌نده‌ڵیى یانه‌ى هه‌ولێر ده‌كۆڵێته‌وه‌
- به‌غدا به‌ ره‌سمى داواى نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌
- وه‌زاره‌تى به‌رگرى: وردبینى له‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین
* هه‌رێم داعشه‌ كوردستان وه‌رناگرێته‌وه‌
- جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كانى سلێمانى یه‌ك ملیار دیناریان پێویسته‌
- شه‌ڕ ده‌كه‌وێته‌ نێوان داواكارى گشتیى هه‌رێم و دادوه‌رێكه‌وه‌
- ره‌خنه‌ له‌ به‌شداریى سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ده‌گیرێت له‌ سوێندخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێمدا
- رێككه‌وتنێكى نوێ له‌نێوان یه‌كێتیى و پارتى كراوه‌
* ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى: پارێزگارى كه‌ركوك یه‌كلایى نه‌بێته‌وه‌ ناچینه‌ حكومه‌ته‌وه‌
* پارتى ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌بێته‌ پارێزگارى كه‌ركوك نابێت ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى بێت
- گۆڕان: باره‌گا و مه‌كۆكانمان كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه‌
- به‌ره‌ى توركمانى: رازى نابین به‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌سیحییه‌كان وه‌زاره‌تێكمان پێ بدرێت
- جه‌مال قاسم، سه‌رۆكى یه‌كێتیى په‌رله‌مانتارانى كوردستان بۆ ئاژانس: په‌رله‌مان بودجه‌كه‌ى راگرتووین و نازانین له‌سه‌ر چییه‌
- پارته‌كانى رۆژهه‌ڵات هێزێكى هاوبه‌شى سه‌ربازى دروست ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت میدیاى هاوبه‌شیشیان هه‌بێت
- هه‌شت هه‌زار منداڵى نه‌وه‌ى داعش له‌ كه‌مپه‌كانى رۆژئاواى كوردستاندان

هاوڵاتى:
- دواى بڕیارى ئۆپۆزسیۆن بوونیان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو هه‌ماهه‌نگى نێوانیان ده‌ستپێده‌كه‌ن
- هۆشدارى ده‌درێته‌ ئه‌و ماڵانه‌ى پێوه‌رى ئاویان نه‌به‌ستووه‌
- زۆربه‌ى فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام پارتى له‌گه‌ڵیدا نییه‌
- نوشته‌؛ هه‌م پاره‌كه‌ت ده‌بات هه‌م خۆشه‌ویسته‌كه‌ت .. ئه‌وانه‌ى دووچارى ته‌نگه‌ژه‌ى ده‌روونى ده‌بن په‌نا بۆ فاڵچى و نوشته‌كاران ده‌به‌ن، به‌ڵام كاتێك ده‌زانن له‌ گێژاوێكى تریان گلاندوون
- ژنانى گه‌رمیان ده‌بنه‌ خاوه‌ن پڕۆژه‌ى خۆیان
- گه‌نده‌ڵى سه‌رى ئابووریى ئێرانى خواردووه‌

هه‌ولێر:
- مه‌سرور بارزانى: كۆبوونه‌وه‌ى گرنگمان له‌ سلێمانى ئه‌نجامدا
- پارتى، یه‌كێتى و گۆڕان پابه‌ند به‌ رێككه‌وتنى نێوانیان .. رۆژى 30ى حوزه‌یران متمانه‌ به‌ كابینه‌ى حكومه‌ت ده‌درێت
- بازاڕى زه‌وى و خانووبه‌ره‌ جووڵه‌ى زیاترى تێكه‌وتووه‌
- حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ راپۆرتى كۆمیسیۆنى حكومه‌تى ئه‌مریكى بۆ ئازادییه‌ ئایینییه‌كان ده‌كات
* هه‌رێمى كوردستان په‌ناگه‌یه‌كى ئارامه‌ بۆ راگوێزراوان له‌ پێكهاته‌ ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌كان

وشه‌:
- په‌رله‌مان ئاماده‌یه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر پێكهاته‌ى حكومه‌ت بدات .. پێشنیاركراوه‌ بۆ هه‌ر پۆستێك ناوى سێ كه‌س به‌ مه‌سرور بارزانى بدرێ
- گه‌شتى عومره‌ له‌ كوردستان 250% زیادى كردووه‌ .. كۆمپانیاكان به‌ناوى كۆمه‌كى پێشمه‌رگه‌ پاره‌ له‌ عومره‌كار وه‌رده‌گرن و ئه‌وقاف ره‌تى ده‌كاته‌وه‌
- له‌ به‌غدا به‌شێك له‌ عه‌ره‌به‌كان باشترن له‌ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى كورد
- نرخى ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان دابه‌زیوه‌ و نافرۆشرێن .. یارى په‌بجى بازاڕى یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانى كوشتووه‌
- ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 100 كارگه‌ و حه‌وت هه‌زار كرێكارى ئێرانى هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمى كوردستان
- له‌ سلێمانى خزمه‌تگوزارى دیلیڤه‌رى په‌ره‌ ده‌ستێنێت .. ئه‌م جۆره‌ خزمه‌تگوزارییه‌ هه‌لى كارى بۆ هه‌زار كه‌س دابین كردووه‌
- له‌ ساڵانى ته‌نگژه‌ى دارایى 738 كارگه‌ى پیشه‌سازى له‌ كوردستان دامه‌زراون
- پێشانگه‌ى تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مى ئێرانى له‌ هه‌ولێر به‌ ساردى به‌ڕێوه‌ چوو
- له‌ هه‌ولێر پاره‌ى ئاو هاووڵاتییانى نیگه‌ران كردووه‌ .. ماڵ هه‌یه‌ 500 هه‌زار دینارى بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌
- هاتنى گه‌شتیار بۆ گه‌رمیان 17% كه‌میى كردووه‌
- ژنى سلێمانى روو له‌ یۆگا ده‌كه‌ن
- له‌ هه‌ولێر رۆژانه‌ 25 كه‌س پێوه‌ندى به‌ هێڵى فریاكه‌وتنى خێزانى ده‌كه‌ن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure