به‌هۆى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشه‌به‌ر گه‌نجێك سزادرا

هەواڵ / کوردستانی :: 19/06/2019‌ :: 112‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

له‌ گه‌رمیان گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 38 ساڵ به‌هۆى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ به‌ چوار ساڵ زیندانى و پێبژاردنى ماددى سزادرا. 

عوسمان عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ئاسایشى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه‌ له‌ شارى كه‌لار گه‌نجێك به‌ ناوى (س، أ، م) ته‌مه‌ن 38 ساڵ به‌ تۆمه‌تى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كرا. 

وتیشى: "ئه‌و تۆمه‌تباره‌ له‌ به‌رده‌م دادوه‌ر دانى به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ و ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى كه‌ركوك گه‌رمیانه‌وه‌ به‌پێى مادده‌ى 14 له‌ یاساى هۆشبه‌ر به‌چوار ساڵ زیندانى و 100 هه‌زار دینار پێبژاردنى ماددى سزادرا و بۆ به‌سه‌ر بردنى سزاكه‌ى ڕه‌وانه‌ى چاكسازى گه‌ورانى سلێمانى ده‌كرێت". 

پ: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure