بریتانیا 1.6 ملیار دۆلار ده‌داته‌ ئێران

هەواڵ / ئابوری :: 19/06/2019‌ :: 382‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی 10 ساڵه‌ی سكاڵای بانكی میلله‌تی ئێران له‌ وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی بریتانیا كۆتایی پێبێت، ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ بڕی 1.6 ملیار دۆلار غه‌رامه‌ بداته‌ بانكی میلله‌ت.


به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی رادیۆ فه‌ردای فارسی، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2009دا، بانكی میلله‌تی ئێرانی به‌ تۆمه‌تی هاوكاریكردنی دارایی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته‌، خستووه‌ته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌.

بانكی میلله‌ت ئه‌و تۆمه‌ته‌ی رۆه‌تكرده‌وه‌و بۆ نه‌هێشتنی سزاكانی سه‌ری، له‌ دادگای باڵای بریتانیا سكاڵای له‌ وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ تۆماركرد و له‌ كۆتاییدا له‌ ساڵی 2013 بریتانیا سزاكانی سه‌ر ئه‌و بانكه‌ی لابرد.

دوای لابردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر  بانكی میلله‌ت، ئه‌و بانكه‌ داوای 4 ملیار دۆلار غه‌رامه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی بریتانیا كرد. 

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی بریتانیاش دوێنی سێشه‌ممه‌ 18ی حوزه‌یران، یه‌ك رۆژ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ بڕیاربوو دادگا ئه‌و سكاڵایه‌ تاووتوێ بكات، بڕیاریدا بڕی 1.6 ملیار دۆلار غه‌رامه‌ بداته‌ بانكی میلله‌ت و كۆتایی به‌و سكاڵایه‌ هێنا. 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure