میری كوه‌یت گه‌یشته‌ به‌غدا

هەواڵ / عێراق :: 19/06/2019‌ :: 302‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ى حوزه‌یرانى 2019 شێخ سه‌باح ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح میرى كوه‌یت به‌سه‌ردانى فه‌رمى گه‌یشته‌ به‌غداى پایته‌خت و له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمارى عێراقه‌وه‌ پێشوازى لێكرا.


چاوه‌ڕان ده‌كرێت میری كوه‌یت چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق تاووتوێ بكات.

سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌باح ئه‌لئه‌حمه‌د میرى كوه‌یت به‌ دووه‌مین سه‌ردانیه‌تى له‌ماوه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه‌ وه‌ك ئه‌میرى كوه‌یت بۆ عێراق، سه‌ردانى یه‌كه‌مى ساڵى 2012 بوو، كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى وڵاته‌كه‌ى به‌شدارى لوتكه‌ى عه‌ره‌بى كرد له‌ به‌غدا پایته‌خت.

ئەو سەردانەى میرى کوەیت بەسەردانى دووەم دێت، دواى ئەوەى لە ئازارى ساڵى 2012 سەردانى بەغداى پایتەختى کردبوو، پێشبینیش دەکرێت لەم سەردانەیدا باس لە کۆمەڵێک پرسى گرنگی ناوچەکە بکرێت، لەوانەش پەیوەندى مێژوویی نێوان هەردوو وڵات و تاوتوێکردنى ئەگەرى بەرپابوونى جەنگێکى خوێناوى لە نێوان تاران و واشنتۆن و مەترسییەکانى سەر ناوچەى کەنداوى عەرەبى.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure