کۆمپانیایەک بەبێ پێشەکی ئۆتۆمبێل دەداتە مامۆستایانی هەرێم

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 29561‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆیۆتا رێككه‌وتنێكی ئه‌نجامداوه‌ بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان و به‌رپرسێكیش رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ پێشەکی له‌ مامۆستایان وه‌رناگیرێت. 


عه‌بدولواحید محه‌مه‌د، سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ كۆمه‌ڵێك داواكاری مامۆستایان ئاڕاسته‌ی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایان كراوه‌ بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێل، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی دارایی نه‌توانرا داواكاری مامۆستایان جێبه‌جێ بكرێت. 

وتیشی: "له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆیۆتا له‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووینه‌ته‌ رێككه‌وتن بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێل به‌ قیست بۆ مامۆستایان كه‌ به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ كۆمپانیاكه‌ به‌بێ پێشه‌كی ئۆتۆمبێل دابین ده‌كات و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین له‌ رێگه‌ی بانكه‌وه‌ كه‌مترین پاره‌ی زیاده‌ بخرێته‌ سه‌ر قیسته‌كان". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كۆمپانیاكه‌ ئاماده‌یی هه‌موو جۆره‌ هاوكارییه‌كی بۆ مامۆستایان نیشانداوه‌ و به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ش پاره‌ی قیسته‌كان ده‌بێت به‌ 36 مانگ بۆ كۆمپانیاكه‌ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌.

 

داڕشتنەوە: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure