هێرش كرایه‌سه‌ر چه‌ند كۆمپانیایه‌كى بیانى نه‌وت

هەواڵ / عێراق :: 19/06/2019‌ :: 591‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رله‌به‌یانى (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ى حوزه‌یرانى 2019) به‌ مووشه‌ك هێرش كرایه‌سه‌ر چه‌ند كۆمپانیایه‌كى بیانى نه‌وت له‌ به‌سره‌ کە هەموویان لە یەک کامپدان.


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ به‌سره‌ ئاشكرایكرد: "هێرشی مووشه‌كیی كراوه‌ته‌سه‌ر چه‌ند كۆمپانیایه‌كى بیانى نه‌وت كه‌ له‌ناویاندا كۆمپانیاى زه‌به‌لاحى نه‌وتى ئه‌مریكى ئێكسۆن مۆبیلى تێدایه‌ كه‌ كه‌وتووته‌ باشوورى شارى به‌سره‌و راسته‌وخۆ 20 كارمه‌ندیان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنێكی تر".

به‌پێى وته‌ى پۆلیس: "ئه‌و مووشه‌كه‌ى هێرشه‌كه‌ى پێ ئه‌نجامدراوه‌ كورت مه‌ودا و له‌جۆرى كاتیۆشا بووه‌ كه‌ له‌ دوورى 100 مه‌تر له‌ نزیك كۆمپانیاكان داویه‌تى به‌ زه‌ویدا".

ئه‌م هێرشه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتر ئه‌مریكا له‌سه‌ر مه‌ترسى ئێران داواى له‌ هاووڵاتیانى وڵاته‌كه‌ى كرد بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا، له‌پێش ئه‌م هێرشه‌شه‌وه‌ كۆمپانیاى ئێكسۆن مۆبیل ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ كارمه‌نده‌ ئه‌مریكییه‌كانى ناردووه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ى و له‌دواى ئه‌م هێرشه‌شه‌وه‌ به‌نیازه‌ ته‌واوى كارمه‌نده‌ ئه‌مریكییه‌كان بنێرێته‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی عێراقی رایگه‌یاندووه‌: شه‌وی رابوردوو به‌هه‌مانشێوه‌ به‌ مووشه‌كی كاتیۆشا هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی سقور له‌ لای چه‌پی موسڵ.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
داڕشتنه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure