وه‌زیرى نوێى به‌رگرى ئه‌مریكا دیاریكرا

هەواڵ / جیهان :: 18/06/2019‌ :: 178‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ

سه‌رۆكى ئه‌مریكا وه‌زیرێكى نوێى به‌رگرى وڵاته‌كه‌ى له‌ شوێنى پاتریك شاناهان، وه‌زیرى به‌رگرى ئێستا دیاریكرد.


دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند: مارك ئه‌سپه‌ر، وه‌ك وه‌زیرى به‌رگرى نوێى ئه‌مریكا دیاریكردووه‌، پاش ئه‌وه‌ى شاناهان ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ پۆسته‌كه‌یدا به‌رده‌وام بێت.

شاناهان له‌ 1ى كانونى دووه‌مى رابردوه‌وه‌ به‌ وه‌كاله‌ت پۆسته‌كه‌ى به‌ڕێوه‌ده‌برد، پاش ئه‌وه‌ى جیمس ماتیس ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى له‌و پۆسته‌ راگه‌یاند.

سه‌رۆكى ئه‌مریكا متمانه‌ى خۆى به‌ وه‌زیرى نوێ نیشاندا.

وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure