ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ به‌ ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر ئافره‌تێك تۆمه‌تباره‌ بۆ به‌غدا ده‌گوازرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 18/06/2019‌ :: 2118‌ جار بینراوە
ئه‌فسه‌ره‌ تۆمه‌تباره‌كه‌

دواڕۆژ، عیماد جەباری

ئه‌و ئەفسەرەی پۆلیسی کەرکوک کە دەستدرێژی کردەسەر كچێك به‌ بڕیارێك گواسترایەوە بۆ بەغداد.

سەرچاوەیەکى به‌رپرس لە پۆلیسی کەرکوک (ئەمڕۆ سێشەممە 18ی حوزەیرانی 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: (ع.ئ.ع) ئەو ئەفسەرەی هەفتەی رابردوو بەتۆمەتی رفاندن و دەستڕێژیکردنەسەر کچێکی تورکمان دەستگیرکرا به‌ بڕیارێك گواسترایەوە بۆ بەغداد.

وتیشی: "لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ناوخۆی کەرکوک دۆسیه‌کەی رەوانەی کاروباری گشتی عێراق لە بەغداد کرا و لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆش ناوبراو گواسترایەوە بۆ بەغداد بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا".

هەفتەی رابردوو ئەفسەرێکی نوسینگەی عەدالەی نەهێشتنی تاوانی کەرکوک لەگەڵ برایەکیدا رێگه‌ى لە کوڕ و کچێک گرت و دواتر کچەکەكه‌ى رفاند.

به‌ وته‌ى رفێندراوه‌كه‌ دواتر له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ره‌كه‌وه‌ ده‌ستدرێژى كراوه‌ته‌سه‌ر و پاش ئه‌وه‌ى له‌ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ناوخۆ سکاڵاى تۆماركرد، ئەفسەرەکە دەستگیركرا.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure