وەزارەتی ناوخۆ مۆڵەتدان بە كۆمپانیای ئەمنی رادەگرێت

هەواڵ / کوردستان :: 19/06/2019‌ :: 729‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


به‌هۆی زۆری ژمارەیانەوە، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومەتی هه‌رێم بڕیاریدا چیتر رێگه‌ به‌ دامه‌زراندنی كۆمپانیای ئه‌منی و سیكوریتی نه‌درێت.

 سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژمارەی كۆمپانیا ئه‌منی و سكوریتییه‌كان گەیشتووەتە ئاستێكی پێوانەیی، بۆیه‌ پێمانوایه‌ زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ پێویست نییه ‌و چیتر رێگه‌ به‌دامه‌زراندنی كۆمپانیای له‌و جۆره‌ نادرێت".

راشیگه‌یاند "به‌هۆی دۆخی ئه‌مه‌نییه‌وه‌ ناتوانین ژماره‌ی كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان ئاشكرا بكه‌ین، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی دامه‌زراون له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمدان و نابێت سه‌رپێچی رێنماییه‌كان بكه‌ن".

سامی جه‌لال، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كارمه‌ندانی ئه‌و كۆمپانیا ئه‌منییانه‌ مه‌شقپێكراون و هه‌موو كاتیش ده‌بێت له‌ حاڵه‌تی به‌رگریكردن له‌ خۆیاندابن و جگه‌ له‌ كڵاشینكۆف‌ و دەمانچە، بۆیان نییه‌ هیچ جۆره‌ چه‌كێكی دیكه‌ به‌كاربهێنن".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure