ناسا وێنەیەك بڵاودەكاتەوە تائێستا مرۆڤ نەیدیوە

هەواڵ / زانست :: 18/06/2019‌ :: 1818‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

ئاژانسی ناسای ئەمریكی وێنەیەكی تاقانەی شاخێكی بڵاوكردەوە كە ناوی لێناوە (ئاهونامۆنس) ئەم شاخە لەسەر ئەستێرەی (سیریس)ە كە ئەستێرەیەكی بچكۆلەیە و بە گەورەترین تاشە بەردی بۆشایی ئاسمانی كۆمەڵەی خۆر دادەنرێت.


ناسا دەڵێت: "ئەم شاخە بەجۆرێكە كە تائێستا مرۆڤایەتی شتی وای نەدیوە، چونكە دامێنەكانی بە هێڵی ستوونی رازێنراونەتەوە".
 
ئەستێرەی سیریس لەنێوان هەسارەكانی مەریخ و مشتەریدایە و ناسا زانیاری زۆری لەسەر بڵاوكردووەتەوە.

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure