11 ڕۆژە بەدوای تەرمی گەشتیارێكدا دەگەڕێن

هەواڵ / کوردستان :: 18/06/2019‌ :: 409‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حەمەد رابی 


ماوەی 11 ڕۆژە تیمەكانی بەرگری شارستانی سۆران لە هاوینەهەواری بێخاڵ بەدوای تەرمی گەشتیارێكی تەمەن 10 ساڵاندا دەگەڕێن كە سێیەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان خنكا و تا ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە. 

رائید بەیار باڵەكی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بەدواڕۆژی وت: "ماوەی 11 ڕۆژە تیمەكانی مەلەوانی بەرگری شارستانی سۆران خەریكی گەڕان و پشكنینن بەمەبەستی دۆزینەوەی تەرمی مێردمنداڵێك كە لە تاڤگەی بێخاڵ خنكاوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەكەی بدۆزرێتەوە. 

ڕونیشیكردەوە: تیمەكانیان ڕۆژانە چەندین كاتژمێر كار دەكەن، تا تەرمەكە بدۆزنەوە. 

وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران باسی لەوەشكرد: كەسوكارەكەی چاوەڕوانن تەرمی منداڵەكەیان بۆ بدۆزینەوە، بەڵام بەهۆی قوڵیی و سەختیی شوێنەكەوە، دۆزینەوەی تەرمەكە دواكەوتووە. 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure