بۆچوونی دەمیرتاش دەربارەی هەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەنبوڵ

هەواڵ / کوردستان :: 18/06/2019‌ :: 296‌ جار بینراوە
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوی هەدەپە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، ئاكۆ حەمەد رابی 

بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ئاشكرایدەكات: بۆ دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەنبوڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش لەگەڵ ئەوەیە جارێكی دیكە دەنگبدرێتەوە بە كاندیدی جەهەپە. 


عابد ئیكە، نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی كوردستان (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ى حوزه‌یرانى 2019) بە دواڕۆژی وت: ئێستا هەزاران هاوڵاتی لە كورد و تورك و چین و توێژەكانی دیكەی شاری ئەستەنبوڵ، چاوەڕوانی هەڵوێستی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەكەن لەسەر دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن لە ئەستەنبوڵ، چونكە بۆچوون و هەڵوێستی دەمیرتاش كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكە. 

ئاماژەی بەوەشدا: ئەو زانیاریەی كە تائێستا لای ئێمە هەیە، هەڵوێستی دەمیرتاش بریتیە لەوەی كە جارێكی دیكە ئەندام و دۆست و لایەنگرانی هەدەپە دەنگبدەنەوە بە ئەكرەم ئیمامئۆغڵۆ بەربژێری پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) بۆ ئەوەی جارێكی دیكە لە هەڵبژاردندا سەركەوتن بەدەستبێنێت. 

ئیكە رونیشكردەوە: رۆژی 23ی حوزەیران كە هەڵبژاردن لە شارەوانی ئەستەنبۆڵ دووبارە دەكرێتەوە، ئەو رۆژە دەبێتە شكستی رەجەب تەیب ئەردۆغان و پارتەكەی، ئەو شكستەش لەلایەن هەدەپە دووچاری ئاكەپە دەكرێت. 

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوی هەدەپە لە مانگی تشرینی یەكەمی 2016 لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ تیرۆر و ئەندامبون لە رێكخستنی رێكخراوی قەدەغەكراو خراوەتە زیندانەوە. 

پ: ک. س
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure