بەهۆی بومەلەرزەوە هۆشداری لە ڕوودانی تسۆنامی دەدرێت

هەواڵ / جیهان :: 18/06/2019‌ :: 2301‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دوای ڕوودانی بوومەلەرزەیەک لە ژاپۆن بە گوڕی 6.8 پلەی ڕێختەر، هۆشداری لە بوونی تسومانی دەدرێت.


وڵاتی ژاپۆن حاڵەتی نائاسایی ڕاگەیاند، چونکە مەترسی ئەوە هەیە تسۆنامی رووبدات، پاش ئەوەی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلە لە قوڵایی دەریادا ڕوویدا.

بەپێی چەند ڕاپۆرتێکی سەرەتایی لە ئێستاوە ئەو شەپۆلانەی بەر کەنار دەریایی ناوچەکە دەکەوێت بەهێزتربووە، هەربۆیە داوایانکردووە خەڵکی ناوچەکانی یاماگاتا و نایگاتا و ئیشیکاوا ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

هەرچەندە تائێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر زیانەکان نییە، بەڵام سەنتەری بومەلەرزەی ژاپۆن هۆشداریان دەربارەی ئەگەری ڕوودانی تسۆنامی لە نزیک کەنار دەریایی باکوری ڕۆژئاوای دوورگەی هۆنشۆ-دا.

هەروەها هاووڵاتیان لەوە ئاگادارکراونەتەوە لە ئاو دووربکەونەوەو ناوچەکە چۆڵبکەن، ئەمەش لەکاتێکدایە بەهۆی بومەلەرزەکەوە کارەبا لەناوچەی یاماگاتا و چەند بەشیکی نایگاتا بڕاوە.

شاری تسوروکا زیاتر لە 5700 ماڵ و شاری ساکاتا 200 ماڵی تێدایە.

ئا: هێڤی
پێداچوونەوەو بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure