یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان دەستپێدەكاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 18/06/2019‌ :: 106‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ


دیاریترین مانشێتی ئەمڕۆی بەشێک لە رۆژنامە کوردییەکان.

كوردستانی نوێ‌: 

- كۆمسیۆن كاتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاریدەكات
- تەواوكردنی پێكهاتە (حكومەت) دەخرێتە كارنامەی (نوێنەران)ەوە
- لە سلێمانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم تاوتوێكرا.. "جێبەجێكردنی رێكەوتننامەكان و پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێزە"
- كوردستان بەرەو گەشەپێدانی ئابووریی هەنگاو دەنێت
- وێستگەی كارۆئاوی دوكان بەدەست كەمی فەرمانبەرەوە دەناڵێنێت
- وەزارەتی كشتوكاڵ: گەنمی عیراق 100% زیاد دەكات

خەبات:
- سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانی نیشتمانیی دەكات
- مەسرور بارزانی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ تاوتوێ‌ دەكات
- 72هەمین ساڵیادی پەڕینەوەی بارزانی و هەڤاڵانی لە رووباری ئاراس
- مەحمود محەمەد: دەبێت كاندیدی پۆستی پارێزگاری كەركوك كاندیدی پارتی و یەكێتی بێت
- وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە: گۆڕانكاری لە دروستكردنی رێگاكان دەكرێت
- سەرۆكی لیستی برایەتی: راكان جبووری پڕۆژەی وەهمی بۆ دیوانەكەی خۆی پێشكەش كردووە
- وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە: گۆڕانكاری لە دروستكردنی رێگاكان دەكرێت .. حكومەت پارەی تەرخان كردوە
- یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان دەست پێدەكاتەوە
- سێیەمین فێستیڤاڵی هونەری و رۆشنبیری ئەڵوەن لە خانەقین بەڕێوەچوو .. خەڵاتی فێستیڤاڵ بەخشرایە رۆژنامەی خەبات

زەمەن:
- بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ: مۆڵەتدان بە كۆمپانیای سیكوریتیمان راگرتووە
- پارتی ویستی نییە كۆمەڵ لە حكومەت بێت
- حەكیم عوبێد، باژێڕەوانی گۆڕان لە كەركوك: لە 2003ەوە كەركوك رەوشی ئاوا خراپی بەخۆیەوە نەدیوە
- داهاتی نەوتی مانگی پێنج زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلارە
- دوای 10 ساڵ بێدەنگیی و دامركانەوە بزووتنەوەی سەوز دیسان دەیەوێ‌ بێتەوە مەیدان
- كەنداوی عومان .. تەنگژەیەكی تازە ناكۆكییەكی دێرین
- حكومەت خانووەكەی مێجەرسۆنی پێناكڕدرێتەوە

هەولێر:
- مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو: چاوەڕوانی (سی ڤی)ی كاندیدەكانین، تا كابینە پێشكەش بە پەرلەمان بكەین
- هەرێمی كوردستان قەیرانەكانی تێپەڕاند و بەرەو پێشكەوتن هەنگاو دەنێت
- بەغدا جیاوازیی لەنێوان جووتیاراندا دەكات .. دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی كوردستان كرا
- مەحمود محەمەد: هەوڵی پارتی ئەوەیە بەر لە دەستپێكردنی پشووی پەرلەمان و لەم مانگەدا كابینەی نوێ‌ پێكبێت

باس:
- مەسرور بارزانی سەردانی لایەنەكانی كلدان، سریان، ئاشوور و توركمان دەكات
- حكومەت ئەو موڵكانە دەفرۆشێت كە لەجیاتی قەرز وەریگرتوون
- دوای دەركردنی فەرمانی دەستگیركردنی، راكان جبووری بەرەو بەغدا هەڵات
- باڵە جیابووەوەكەی كۆمەڵی ئیسلامی بەشداریی كۆنگرە ناكات
- قەرزی نیشتەجێبوون و بڕی 7 هەزار دۆلار بە هەندێك هاووڵاتی دەدرێت

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure