بەرپرسانی ئێران یەکتر بەدرۆدەخەنەوە

هەواڵ / جیهان :: 18/06/2019‌ :: 780‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

لە كاتێكدا حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆمار دەڵێت: بارودۆخی ئێران لە باشیدایە و رووی لە پێشكەوتن كردووە، ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەكەمی رۆحانی وتەكانی بە درۆدەخاتەوە و ئاشکرایدەکات: بەهۆی گەمارۆكانەوە ئێران لەنالەبارترین و مەترسیدارترین دۆخدایە.


بەشی فارسی بی بی سی لە راپۆرتێكدا بڵاویکردۆتەوە: دوای گەڕانەوەی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، بەرپرسانی تاران هەموو كات یەكتریان بەدرۆخستوتەوە و لەم نێوانەشدا بە تایبەت ئەیەتوڵا خامنەیی رابەری باڵایی كۆماری ئیسلامی ئێران و حەسەن رۆحانی باس لە باشی بارودۆخ و ئاسایی بوونی وڵاتەكەیان دەكەن و بەرپرسانی دیكەش بارودۆخی وڵاتەکە بە پێچەوانەی ئەو وتانە وەسف دەكەن.

یەكێكی دیكە لەو كەسانەی كە باسی بارودۆخی مەترسیداری ئێران دەكات، بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێرانە كە رایگەیاندووە: ئەمریكا بەهۆی ئەو سزا زیرەكانانەی سەپاندوویەتییە سەر ئێران گەشتووه‌تە لووتكەی باڵقبوون و گەشەی شەیتانی.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكاش دەڵێت: تا ئەوكاتەی كۆماری ئیسلامی وەكو وڵاتێكی ئاسایی هەڵسوكەوت نەكات درێژە بە سزا ئابوورییەكانی سەر ئەو وڵاتە دەدات.

پ: ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure