سبه‌ى مووچه‌ى پێنج وه‌زاره‌ت و هه‌شت ده‌سته‌ دابه‌ش ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 18/06/2019‌ :: 11434‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عه‌لی


بڕیاره‌ سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 19ى حوزه‌یرانى 2019 مووچه‌ى مانگى  ئازارى پێنج وه‌زاره‌ت و هه‌شت ده‌سته‌ دابه‌شبكرێت. 

 
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژى وت:"سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى شاره‌وانى و كاره‌با و گواستنه‌وه‌وگه‌یاندن و پلاندانان و كشتوكاڵ دابه‌ش ده‌كرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشى:"هاوكات سبه‌ى مووچه‌ى دیوانى چاودێرى دارایی و ده‌سته‌كانى مافى مرۆڤ و وه‌به‌رهێنان و ده‌ستپاكى و ژینگه‌ و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و ده‌زگاى مین و كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و راپرسی دابه‌ش ده‌كرێت".

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure