بنکەیەکی سەربازی لە عێراق کرایە ئامانج

هەواڵ / عێراق :: 18/06/2019‌ :: 507‌ جار بینراوە

تاگ :: داعش عێراق

دواڕۆژ

شەوی رابردوو راگەیاندراوێکی سەربازى عێراقى ئاشکرایکرد، سێ کاتیۆشا بنکەیەکى سەربازى کردۆتە ئامانج کە هێزە ئەمریکییەکانى تیادا نیشتەجێبوون.


پێشتر سەرچاوەیەکى سەربازى رایگەیاندبوو:(شەوی رابردوو 17ی حوزەیران 2019)، دوو کاتیۆشا لە جۆرى (مۆڕتەر) کەوتۆتە ناو بنکەى تاجى و لە بەشى سەربازى عێراقى ئەو بنکەیە تەقییەوەتەوە و هاوکات کاتیۆشایەکى دیکەش لەهەمان جۆر لەدەرەوەى ئەو بنکەیە تەقییەوەتەوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی سەرچاوەکە، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبووە لەگەڵ ئەوەشدا زەنگى ئاگادارکردنەوە لە بەشى ئەمریکى ئەو بنکەیە بیستراوە.

سەرچاوەکە ئەوەشى خستۆتەڕوو: چەند گروپێک لە شانە نوستووەکانى داعش لە دەوروبەرى ئەو ناوچەیە بوونیان هەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتى خۆى لەو رووداوە رانەگەیاندووە.

و: ئاکۆ زەنگەنە

پ:ئەڤین

لە بۆردومانێکدا 3 کاتیۆشا بنکەیەکى سەربازى لە تاجى دەکاتە ئامانج

 

دواڕۆژ

 

دوێنێ شەو (دوو شەممە 17ى حوزەیرانى 2019 )بەیانێکى سەربازى عێراقى ئاشکرایکرد، کە سێ کاتیۆشا بنکەیەکى سەربازى کردۆتە ئامانج کە هێزە ئەمریکییەکانى تیا نیشتەجێ بوون.

 

بەپێی سەرچاوەیەکى سەربازى پێشتر رایگەیێندرابوو، کە دوو کاتیۆشا لە جۆرى (مۆڕتەر) کەوتۆتە ناو بنکەى تاجى و لە بەشى سەربازى عێراقى ئەو بنکەیە تەقییەوەتەوە و هاوکات کاتیۆشایەکى دیکەش لەهەمان جۆر لەدەرەوەى ئەو بنکەیە تەقییەوەتەوە و بۆردومانەکانیش هیچ زێانێکى ماددى و گیانى لێنەکەوتۆتەوە و هاوکات زەنگى ئاگادارکردنەوە لە بەشى ئەمریکى ئەو بنکەیە بیستراوە.

 

سەرچاوەکە ئەوەشى خستۆتەڕوو، کە چەند گرۆپێێک لە شانە نوستووەکانى داعەش-یش لە دەوروبەرى ئەو ناوچەیە بوونیان هەیە و تاکو ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتى خۆى لەو دوو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە.

 

وە: ئاکۆ زەنگەنە



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure