ناسا وێنەیەکی سەیر بڵاودەکاتەوە

هەواڵ / زانست :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1016‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئاژانسی ئاسمانی ئەمریکا ( ناسا)، وێنەی شاخێکی دەگمەنی بڵاوکردووەتەوە کە بە ( ئاهونا مونس) ناساندوویەتی لەسەر رووی هەسارۆچکەی ( سیریس) دەرکەوتووە.

 

سیریس، هەسارۆچکەیەکی بچوکە کە وای بۆ دەچن گەورەترین بەردە لە سیستەمی خۆردا و دەکەوێتە نێوان هەردوو هەسارەی مەریخ و موشتەری.

 

زانایان ئاشکرایانکردووە: ئاهونا مونس، لە هیچ کام لەو شاخانە ناچێت کە مرۆڤایەتی بینیویەتی، چونکە لایەکانی لە شێوەی چاڵێکی کۆندا نییە، بەڵکو بە هێڵی ستونی رووپۆشکراوە.

گریمانەی ئەوەدەکرێت، ئەم شاخە لەشێوەی بڵقێک بەرزبووەتەوە لەسەر رووی هەسارەکە و دواتر لە چاخی سەهۆڵیندا پاڵنراوە بۆ لای خاڵێکی دەوڵەمەند بە خوێ و بەستوویەتی.

و:ئەڤین

 بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە