دوای شەش رۆژ لە خنکانی تەرمی ھاوڵاتیەک لەگەیارە دۆزرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: 17/06/2019‌ :: 373‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی

ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ھاوڵاتیەک لە ناحیەی گەیارە دۆزرایەوە، کە پێش شەش رۆژ لە سەر روباری زێ گەورە لە ناحیەی کەڵەک سەر بە قەزای بەردەڕەش خنکابوو.


بێوار عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی لە پارێزگای دھۆک بەدواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کە ئەو ھاوڵاتییەی لە ناحیەی کەڵەک خنکابوو تەرمەکەی لەناحیەی گەیارەی سەر بە پارێزگای مۆسڵ دوزراوەتەوە.

وتیشی: "ئەو ھاوڵاتیە لە 11ی ئەم مانگە لە ناحیەی کەڵەکی سەر بە قەزای بەردەڕەش لە روباری زێ گەورە خنکابوو و تائێستا تیمەکانمان و کەسوکاری بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕان".

 

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure