دوو كه‌س به‌تۆمه‌تى فرۆشتنى خۆراكى به‌سه‌رچوو ده‌ستگیرکران

هەواڵ / کوردستان :: 17/06/2019‌ :: 236‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

پۆلیسی کەلار دوو کەسی بە تۆمەتی فرۆشتنی خۆراکی بەسەرچوو دەستگیرکرد، کە زۆربەیان ئەو خۆراکانەن کە رۆژانە منداڵان دەیکڕن.


شه‌هاب ئه‌حمه‌د، قایمقامى كه‌لار به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ئاگاداركراینه‌وه‌ له‌ بوونى خۆراكى خراپ و به‌سه‌رچوو له‌شوێنكارێكى ناو شارى كه‌لار و ده‌ستبه‌جێ له‌ لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ ئه‌و خۆراكانه‌ كه‌ نزیكه‌ى 300 كیلۆیه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا، زۆربه‌یان له‌گه‌زۆ و ئه‌و بابه‌تانه‌ پێكهاتوون كه‌ زیاتر منداڵان ڕۆژانه‌ ده‌یكڕن.  

وتیشى: "له‌سه‌ر فرۆشتنى ئه‌و خۆراكه‌ خراپانه‌ دوو كه‌س ده‌ستگیركراون كه‌ كوردى دانیشتووى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانن و له‌ كاتى لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌وه‌یان خستوه‌ته‌ڕوو كه‌ ئه‌و خۆراكانه‌ له‌ خاوه‌ن كۆگایه‌ك له‌ سنوورى كه‌لار ده‌یكڕن و ده‌یفرۆشنه‌وه‌. له‌ ئێستادا فه‌رمانى گرتن بۆ ئه‌و خاوه‌ن كۆگایه‌ش ده‌رچووه‌". 

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure